وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە

K24 – هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی چاکسازییەکانی کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەکانی، بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا: "کۆمپانیای دانەگاز لە چوارچێوەی چاکسازی لە کێڵگەکانی، بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەم دەکاتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە".

 ئاماژە بەوەشکراوە: "وەزارەتی کارەبا هەوڵدەدات ئەم پرۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبێت".