به‌ فه‌رمی پاریس سانجێرمان رۆیشتنی مێسی راگه‌یاند

لیۆنێل مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
لیۆنێل مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان

راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان به‌ فه‌رمی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ راگه‌یاند، گوتیشی: دڵخۆشم كه‌ راهێنه‌رایه‌تی باشترین یاریزانی مێژووم كردووه‌.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 1 حوزه‌یرانی 2023، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا كریستۆف گاڵتیێ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند كه‌ هه‌ست به‌ شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ ده‌كات كه‌ راهێنه‌رایه‌تی به‌ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ كردووه‌، ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه‌ لیۆنێل مێسی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ڕوات.

كریستۆف گاڵتیێ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ مێسی نازناوی خولی فه‌ره‌نسای بۆ پاریس سانجێرمان برده‌وه‌ گوتیشی: یارییه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر كلیرمۆنت دوایاریی مێسی ده‌بێت له‌ یاریگای پارك دی پرێنس، هیوادرم  به‌ باشرین شێوه‌ پێشوازی و ماڵئاوایی له‌ مێسی بكرێت.

گاڵتیێ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ مێسی به‌ درێژایی ئه‌م وه‌رزه‌ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ و ئه‌و راهێنانه‌ی له‌و یاریزانه‌ گیراوه‌ نادادپه‌روه‌ری بووه‌ و كارێكی ناڕه‌وا بووه‌ به‌رامبه‌ری كراوه‌.

ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ده‌شڵێت: وەرزێکی ناوازەمان تێپەڕاند، مۆندیال لە ناوەڕاستی ئەو وه‌رزه‌دا بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا مێسی 21 گۆڵی تۆمارکرد و 20 ئاسیستیشی كردووه‌ و شوێنپه‌جه‌ی خۆی له‌ تیپه‌كه‌دا نه‌خشاندووه‌، شانازییەکی گەورە بوو بۆ من کە بەدرێژایی وەرز لەگەڵ مێسی کار بکەم.

لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵ له‌ هاوینی 2021 به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد بارسێلۆنای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان كرد، لە كۆتایی ئه‌م مانگه‌ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ته‌واو ده‌بێت.