ئاهه‌نگی ماره‌بڕین و هاوسه‌رگیری جێنشینی ئوردن به‌ڕێوه‌چوو

K24 - هەولێر:
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شازاده حوسێن كوڕی عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئوردن له‌گه‌ڵ ره‌جوه خالید ئال سه‌یف له كۆشكی زه‌هران له ناوه‌ڕاستی عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به ئاماده‌بوون ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان به‌ڕێوه‌چوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2023) ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شازاده حوسێن كوڕی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئوردن له‌گه‌ڵ ره‌جوه خالید سه‌یف له كۆشكی زه‌هران له ناوه‌ڕاستی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن و رانییه عه‌بدیللا، شاژنی ئوردن و میوانانی 70 وڵاتی دنیا به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق، میر وێڵز، جێنشینی به‌ریتانیا، جیل بایدن، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا و ویلیا‌م ئه‌سكه‌نده‌ر، شای هۆڵه‌ندا و چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كانی دنیا به‌شداریان كرد.
رێوڕه‌سمی ماره‌بڕین له‌لایه‌ن شێخ ئه‌حمه‌د خه‌لایله و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی و بنه‌ماڵه‌ی ئال یوسف به‌ڕێوه‌چوو.
كۆشكی زه‌هران له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دروستكراوه و له‌و كاته‌وه ئاهه‌نگه‌كانی ماره‌بڕین و هاوسه‌رگیری بنه‌ماڵه‌ی هاشمی له‌خۆده‌گرێت.
دوای ته‌واوبوونی رێوڕه‌سمی ماره‌بڕینه‌كه، هه‌ردوو هاوسه‌ره نوێیه‌كه به‌ره‌و كۆشكی حوسێنییه به‌ڕێكه‌وتن، كه ئاهه‌نگه فه‌رمییه‌كه له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له‌لایه‌ن ئوردنییه‌كانه‌وه به چه‌پگه‌گوڵی رازاوه پێشوازیان لێ كرا.