گرووپی شانۆی هەوار بە نمایشی شانۆیی منداڵانەوە رۆژی جیهانی منداڵانی بەرز راگرت

گرووپی شانۆی هەوار لە کەرکووک.
گرووپی شانۆی هەوار لە کەرکووک.

K24 - هەولێر:

گرووپی شانۆی هەوار، لە دەستەیەک هونەرمەندی کەرکوک پێکهاتووە و تا ئێستا بە شانۆگەرییەکانی سەر شەقام بەشداربوونە لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا و بوونەتە خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆ.

ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە دەقێکی شانۆییان بۆ منداڵانی کەرکوک ئامادە کرد، لە نێو مۆڵێکی شارەکەدا نمایشکرا، لە پاڵ شانۆگەرییەکەشدا چەندین گۆرانی و ئاواز ئامادەکرابوون، کە گوزارشت لە ماف و جوانی پەپوولە ئاساکانی کوردستانی دەکرد.

هەوار فارس، شانۆکار و سەرپەرشتیاری گروپی هەوار، لەبارەی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە بۆ منداڵانی شارەکەیان بە کوردستان24ـی راگەیاند: لەگەڵ هاتنەوەی رۆژی جیهانی منداڵان، "خۆم و گرووپه هونەرییەمان لەو شاره بیرۆکەی نووسینی دەقێکی شانۆییمان بەو بۆنەیەوە نووسی و چەند منداڵێکی چاوگەش و بەهرەمەندی بواری شانۆییمان کۆکردەوە بۆ نمایشێکی شانۆیی".

هەروەها راشیگەیاند، "ناوەڕۆکی شانۆییەکەمان باس لە ماف و تواناکانی منداڵ دەکرد، لەگەڵ چەپکێک گۆرانی و سەمای جوانی منداڵ لەشێوەی ئۆپەرێتێکدا نمایشمانکرد، کە بووە مایەی دڵخۆشی پەپوولە جوانەکانی ئەو شارە و چەند دیارییەک و شیرینی وەک نوقڵانەی جەژنمان بەسەردا دابەشکردن".

د
د