خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی میسر ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته قاهیره و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ژنی چالاكوانی ئه‌و وڵاته، كۆده‌بێته‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قاهیره، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی حوزه‌یرانی 2023)، جیل بایدن هاوژینی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی دوو رۆژه ده‌گاته قاهیره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قاهیره خاڵی دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی جیل بایدن بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت، پێشتر له ئوردن بوو.
له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ میسر، جیل بایدن ژماره‌یه‌ك ژن و لاوی ئه‌و وڵاته ده‌بینێت، له‌وێ تیشك ده‌خاته‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، كه به‌هۆیه‌وه پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی خوێندن و هه‌له ئابوورییه‌كان ده‌كات.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا كه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه، دووپاتی پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوبه‌شه‌كانی و گرنگیدان به ئه‌وله‌وییه‌ته‌كان له ناوچه‌كه‌دا ده‌كاته‌وه.