باربارا لیف: لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان ویستێكی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان

K24 - هەولێر:

یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، ویستێكی راستەقینە لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان هەیە.

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەكردووە، كاری لەپێشینەی واشنتن و بەغداد لەیەكەوە نزیكە، هەردوولا پەیوەندییەكانیان لە بوارەكانی دیكەی وەك پەروەردە، رۆشنبیری، ئاو و گۆڕانكاری كەشوهەوا، ئاسایشی خۆراك و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامه‌.

یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگه‌یاندووه‌، پرسی گەندەڵی لە عێراق کاریگەری لەسەر ئایندەی وڵاته‌كه‌ هەیە و ئابوورییه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات و سەروەری یاسا لاواز ده‌كات، بۆیه‌ گرنگە حكومه‌تی نوێ به‌جددی رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە.