ژنێک لە دهۆک بە چەقۆ هاوسەری پێشووی خۆی دەکوژێت

دیمەنێکی پارێزگای دهۆک
دیمەنێکی پارێزگای دهۆک

K24 - هەولێر:

ژنێکی عەرەب کە خەڵکی بەغدایە و لەگەڵ هاوسەرەکەی نیشتەجێی دهۆکن، بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەری پێشووی دەستگیرکرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، رووداوەکە بەرە بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمیر 06:00 لە گەڕەکی "رەزا"ـی شاری دهۆک روویداوە و ژنەکە بە چەقۆ هاوسەرەکەی کوشتووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ژنەکە لەدایکبووی 2000ـە و لە یانەیەکی شەوانەی دهۆک کار دەکات.

دوای رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی نەهێشتنی تاوان لە دهۆک ژنەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە، ژن و پیاوەکە کچێکیان هەیە و ماوەیەک پێش ئێستا جیاببوونەتەوە.