به‌های لیره‌ی توركی گه‌ڕایه‌وه دۆخی ئاسایی خۆی
K24 - ھەولێر
لیره‌ی توركی گه‌ڕایه‌وه دۆخی ئاسایی خۆیی و به‌هاكه‌ی به‌رزبوەوه، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌های لیره به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌رزبوەوه.
له بازاڕه جیهانیه‌كان به‌های لیره به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد، به‌ڵام هێشتا یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به سێ لیره‌یە، له بازاڕەكانی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانیش به‌های 100 لیره به‌رامبه‌ر به دینار هه‌زار دیناری چووه سه‌ر و له بازاڕی هه‌ولێری پایته‌خت 100 لیره‌ی توركی 143 هه‌زار و 500 دینار فرۆشرا.
به كاریگه‌ری كوده‌تاكه‌ی توركیا، شه‌وی هه‌ینی لیره‌ی توركی له 5.1% پێنجی به‌هاكه‌یی له ده‌ستدا.