به فه‌رمی، یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌ره‌و بۆندز لیگا رۆیشت
بۆرخا مایۆرال، هێرشبه‌ری لاوی ریال مه‌درید ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشت و به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانیاوه كرد.
یانه‌ی ڤۆڵسبۆرگی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری لاوی ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به نرخی گواستنه‌وه‌ی بكات.
بۆرخا مایۆراڵ، وه‌رزی رابردوو له تیپی دووه‌می ریال مه‌درید بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخرا و به‌شداریی له 6 یاریش كرد، ئێستاش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان.