"دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور ده‌كرێته‌وه‌"

دەروازەی پێشابوور - ئەرشیف
دەروازەی پێشابوور - ئەرشیف

K24 – هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌روازه‌ی پێشابوور ده‌كرێته‌وه‌.

شه‌وكه‌ت به‌ربوهاری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی پێشابوور، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 5ـی حوزه‌یرانی 2023، ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور ده‌كرێته‌وه‌.

پێشتر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، ده‌روازه‌ی پێشابوور سێمالكا به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی له‌پێناو یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستان له‌ سووریا كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی مانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی بۆ خزمه‌تگوزاری مرۆیی كردووه‌ته‌وه‌ و هیچ كاتیش له‌ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌مان سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.