رۆناڵدینهۆ، نهێنی ئاستبه‌رزی نێیمار ئاشكرا ده‌كات
رۆناڵدینهۆ، ئه‌فسانه‌ی پێشووی برازیلی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیماری هاونیشتیمانی به‌هۆی مێسییه‌وه ئاستی به‌رز بۆته‌وه.
رۆناڵدینهۆ، یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، له لێدوانێكدا كه ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: نێیماری هاونیشتیمانم، به‌هۆی پاڵپشتی و ئه‌م هه‌موو یارمه‌تییه‌ی كه مێسی له یاریگه پێشكه‌شی ده‌كات ئاستی به‌رز بۆته‌وه.
رۆناڵدینهۆ، پێشتر رۆڵی له یارمه‌تیدانی مێسی هه‌بوو تا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكات، ئه‌و پێیوایه هه‌مان ئه‌و شته‌ی كه پێشتر ئه‌و بۆ مێسی ده‌كرد، ئێستا لیۆ پێشكه‌شی نێیماری ده‌كات.
رۆناڵدینهۆ گوتیشی: بۆ یاریزانه لاوه‌كان زۆر گرینگه له‌گه‌ڵ یاریزانه گه‌وره و ئه‌ستێره‌كان یاریی بكات، نێیمار ئه‌زموونێكی زۆری له شێواز و مامه‌ڵه‌ی مێسی وه‌رگرتووه، چونكه 3 ساڵه به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن.
رۆناڵدینهۆ له كۆتاییدا گوتی: مێسی له ئێستادا سه‌ره‌ڕای له ده‌ستدانی فیناڵی كۆپا ئامێریكای 2016، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان ده‌مێنێته‌وه، دڵنیاشم ئه‌گه‌ر مێسی واز له یاریكردن بهێنێت، تۆپی پێ زیانێكی زۆری لێ ده‌كه‌وێت.
نێیماری ته‌مه‌ن 24ی ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رزه له پاڵ مێسی وه‌ك هێرشبه‌رێك یاریی ده‌كات، 2 نازناوی لالیگا، چامپیۆنز لیگ، جامی جیهانی یانه‌كان له‌گه‌ڵ 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیای بردۆته‌وه.