جۆن كيرى: زانيارى پێشوه‌خته‌مان نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هيچ زانيارييه‌كى پێشوه‌ختيان له باره‌ى هه‌وڵى كوده‌تا له توركيا نه‌بووه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، پێشوه‌خته ئه‌مريكا هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ئه‌و كوده‌تايه‌وه نه‌بووه كه له توركيا ئه‌نجامدرا.
سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنى فه‌تحوڵڵا گوله‌نيش، كه توركيا ده‌ڵێت پيلانداڕێژه‌رى كوده‌تاكه‌يه، جۆن كيرى رايگه‌ياند، پێويسته توركيا به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌ر بۆ تێوه‌گلانى گوله‌ن بخاته‌ڕوو.