هێنری باس له وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ ده‌كات
هێنری، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ.
تیری هێنری، یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ، له لێدوانێكدا بۆ Sky Sportـی ئینگلیزی ئاره‌زووی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپی لاوانی یانه‌ی ئارسێناڵ پیشاندا.
هێنری له ئێستادا مۆڵه‌تی كاری راهێنه‌رایه‌تی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (UEFA) وه‌رگرتووه و نزیكه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له بواری راهێنه‌رایه‌تی تاقی بكاته‌وه.
هێنری له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: ره‌نگه درۆ بكه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم حه‌زم له كاری راهێنه‌رایه‌تی نییه، به‌دڵنیاییه‌وه ئارسێناڵم زۆر خۆشده‌وێت و حه‌زیش به كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌و یانه‌یه ده‌كه‌م.
هێنری گوتیشی: له ئێستادا من ئاماده‌م بۆ وه‌گرتنی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ر یانه‌یه‌ك، به‌تایبه‌تی حه‌زیش به راهێنه‌رایه‌تی یاریزانه لاوه‌كان ده‌كه‌م، چونكه ده‌توانم كه‌مێك له ئه‌زموونی خۆم سوودبه‌خشیان بكه‌م و پاشان هه‌نگاوی دیكه بۆ وه‌رگرتنی ئاستی پێشكه‌وتووان و تیپی یه‌كه‌می یانه‌كان ده‌ده‌م.
هێنری ته‌مه‌ن 38 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نسا بوو، پاشان له 1999 په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد، بۆ ساڵی داهاتوو راسته‌وخۆ بۆ یانه‌ی ئارسێناڵ گواسترایه‌وه و ماوه‌ی 8 ساڵی وه‌ك گۆڵكاریی مێژوویی ئه‌و یانه‌یه به‌سه‌ر برد، دواتر له هاوینی 2007 په‌یوه‌ندی به یانه بارسێلۆنا كرد، دواتر بڕیاری وازهێنانی له 2014 له یانه‌ی نیویۆرك رێد بۆڵزی ئامێریكادا.