گرافیک.. ئاماری رفێندراوانی ئێزدی

K24 – هەولێر

لە دوای هاتنی داعش بۆ شنگال، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئێزدی لەلایەن داعش رفێندران و ژمارەیەکی دیکەشیان ئاوارەبوون و تائێستا ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بەگوێرەی ئامارەکان شەش هەزار و 417 هاووڵاتی ئێزدی لەلایەن داعش رفێندراون، سێ هەزار و 548 کەسیان لە رەگەزی مێ و دوو هەزار و 869 لە رەگەزی نێر.

دوای وەردەنانی داعش لە ناوچەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ رزگارکردنی رفێندراوان، تائێستا سێ هەزار و 562 ئێزدی رزگارکراون.

بەشێک لە رفێندراوانی ئێزدی لەلایەن داعش کوژراون و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان نێژراون، تائێستا تەرمی 162 ئێزدی لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان دۆزراونەتەوە، هەروەها چارەنووسی دوو هەزار و 687یان بە نادیاری ماوەتەوە.