نوێترین دەنگۆیەکان؛ ریال مەدرید ئەم هاوینە هاری کەین و کای هاڤێرتز دەباتە ریزەکانی
رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
ریال مەدرید دەیەوێت دوای بەڕێکردنی کەریم بێنزێما و ئیدین هازارد و ماریانۆ دیاز و مارکۆ ئەسینسیۆ لەم هاوینە خیسۆس ڤاییخۆش بەڕێبکات بەڵام ئەو بەرگریکارە دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە - ریلیڤۆ.
ریال مەدرید نزیکە بەرامبەر 50 تا 60 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ کای هاڤێرتز واژۆ بکات و بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە لەگەڵ یاریزانە ئەڵمانییەکە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە - بیلد.
لیۆنێل مێسی لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودەگاتە شاری ریاز و بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی هیلالی سعوودی - رۆژنامەی عوکازی سعوودی.
کەریم بێنزێما دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە لە رێوڕەسمێکدا ماڵئاوایی لە هاندەرانی ریال مەدرید دەکات، راستەوخۆ دەچێتە جەددە و لەوێ واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات - سپۆرت.
ناسر خلێفی دەیەوێت جولیان ناگلیسمان بکاتە راهێنەری یانەکەی و تێری هێنریش وەکو یاریدەدەری دەستبەکار بێت - سانتی ئۆنا.
ئینتەر میامی لەم رۆژانەی کۆتاییدا هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی مێسی چڕ کردووەتەوە و هیلالیش هەموو شتێکی تەواو کردووە و تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکەی مێسی ماوە، لە بارسێلۆناش هیوایەکی کەمیان ماوە - فێرناندۆ پۆلۆ.
دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتێنهام ئامادە نییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هاری کەین بێت، ریال مەدریدیش پێیوایە کەین حەز دەکات لە پرێمەرلیگ بێتە دەرەوە - دەیلی مەیل.
ریال مەدرید لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی هاری کەین و بەرپرسانی تۆتێنهام دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی کەین بباتە ریزەکانی - مارکا.
ریال مەدرید ئامادەیە هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی لەم هاوینە کەین بباتە ریزەکانی - ریلیڤۆ.
کارلۆ ئەنچیلۆتی پێداگیری لەسەر گواستنەوەی هاری کەین دەکات - خۆسیێ لویس سانچێز.
لە چەند هەفتەی داهاتوو پاریس سانجێرمان ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی بیرناردۆ سیلڤا پێشکەشی مانچێستەر سیتی دەکات - فووت مێرکاتۆ.
بایرن میونشن نزیکە گرێبەستی دیکلان رایس یەکلا بکاتەوە - مارکا.
کیم مین جای بەرگریکاری چینی یانەی ناپۆلی لەم هاوینە پەیوەندیی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد دەکات - کۆریێری دیلۆ سپۆرت.
ریال مەدرید دەیەوێت ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ هاری کەین و کای هاڤێرتز بکات و هەردووکیان بگوازێتەوە ریزەکانی - ئاس.
مارکۆ ئەسیسنسیۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی بۆ ماوەی چوار ساڵ واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات - فابریزیۆ رۆمانۆ.