تورکیا هێزی کۆماندۆی وڵاتەکەی رەوانەی کۆسۆڤۆ کرد
K24 - هەولێر:
وەزارەتی بەرگری تورکیا دیمەنی چوونی سەربازەکانی لەرێگەی فرۆکەیەکی جەنگییەوە بڵاوکردووەتەوە و لە راگەیهندراوێکیشدا دەڵێ، دوای پێشهات و ئاڵۆزییەکانی کۆسۆڤۆ، بەتالیۆنی کۆماندۆ و هێزی پیادەی وڵاتەکەی رەوانەی کۆسۆڤۆ کردووە.
لە راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە، ناردنی سەربازەکانی وڵاتەکە لەسەر داواکاری ناتۆ بووە بۆ رووبەرووبوونەوەی و دامرکاندنەوە ئاڵۆزییەکانە لە باکووری کۆسۆڤۆ.
بەرپرسێکی سەربازی تورکیاش پێشتر ئاماژەی بەوەدا بوو، ژمارەی ئەو هێزە سەربازییەی لە تورکیاوە رەوانەی کۆسۆڤۆ دەکرێت 500 سەربازە.
كێشه‌كه بۆ مانگی نیسانی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك لایه‌نێكی كۆسۆڤۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانیان كرد و به‌مهۆیه‌وه ئه‌لبانه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییه‌كان، كاتێك رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌دا چوار بوو.
پێشتریش هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاندبوو، هێزی پشتیوانیی زیاتری ئاشتیپارێز (KFOR) بۆ کۆسۆڤۆ دەنێرێت، کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرژییەکان تێیدا زیادیکردووە.