كوده‌تای سه‌ربازی توركیا به‌م شێوازه كرا
K24 – هه‌ولێر
كوده‌تای سه‌ربازی توركیا له باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌نده‌رمه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت سه‌ركردایه‌تی كرا.
بنكه‌ی ئاكینجی له ئه‌نقه‌ره، بنكه‌ی ئینجیرلیك له ئادانا و یه‌كه‌ی زرێپوشی ئیستانبول سه‌رچاوه‌ی هێز بۆ كوده‌تای سه‌ربازی بوون.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ی تورك له ئه‌نقه‌ره، وه‌ك باره‌گای سه‌ره‌كی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوده‌تای رۆژی 15 ته‌موزیان به‌كارهێنا و ئه‌ندامه‌كانیان له هێزی هه‌وایی بۆ كۆنترۆڵكردنی بنكه‌ی ئاكنجی له ئه‌نقه‌ره راسپێردران. له بنكه‌ی هه‌وایی ئینجیرلیك، تانكه‌ری سوته‌مه‌نیی فڕۆكه بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی ئاماده‌كرابوون. یه‌كه‌ی زرێپوش له ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ بۆ سه‌رخستنی كوده‌تا به‌كارهێنران و هاتنه ناو شار
زۆر نزیكی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی بوو
پشت په‌رده‌ی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی به‌ده‌رده‌كه‌وێت. كۆده‌تای سه‌ربازی له باره‌گای فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه‌ی تورك به‌ڕێوه ده‌برا، كه زۆر نزیكی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیایه له ناوچه بێشته‌په. له شه‌وی كوده‌تا، یه‌كه‌ی پۆلیسی تایبه‌ت ئۆپه‌راسیۆنێك له دژی باره‌گای گشتی جه‌ندرمه‌ی تورك ئه‌نجامدا.
هه‌ر له ئه‌نقه‌ره، یه‌كه‌ی زرێپوش پشتگیری له كوده‌تاچییه‌كان كرد، فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی زرێپوشی ئه‌تیمسه‌نگوت به هه‌ندێ تانك و زرێپۆش به‌شداری كوده‌تا ببوو.
پشتگیری هه‌وایی له بنكه‌ی ئاكنجی
بنكه‌ی هه‌وایی ئاكنجی له ئه‌نقه‌ره پشتگیری‌یان دایه كوده‌تا. هه‌ر له‌م بنكه‌یه، ئاسمانی ئه‌نقه‌ره‌یان كۆنترۆڵكرا و هێرشكرایه سه‌ر بینای په‌رله‌مان و ناوچه‌كانی نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی. له بنكه‌ی هه‌وایی ئینجیرلیكیش، فڕۆكه‌كانی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نی بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی ئاماده‌كرابوون و له هه‌ندێ شوێن رۆڵی خۆیان گێڕا، كه له هێرشی هه‌وایی كۆپته‌ری سكۆرسكی بۆ سه‌ر بینای په‌رله‌مان و ناوه‌ندی پۆلیس تایبه‌ت له ناوچه‌ی گۆلباشی و سه‌ته‌لایتی توركسات به‌ده‌ركه‌وت.
لیوای زرێپوش له ئیستانبوڵ
له هه‌وڵی كوده‌تا له ئیستانبوڵ، سه‌ره‌ڕای یه‌كه‌كانی جه‌ندرمه، دوومین لیوای زرێپۆش به‌كارهێنران.
تانك و زرێپوشی دووه‌مین لیوای زرێپوش له ناوچه‌ی مالته‌په‌ی ئیستانبوڵ بۆ كۆنترۆڵكردنی پردی نێوان هه‌ردوو به‌شی ئه‌وروپی و ئاسیای ئیستانبوڵ ره‌وانه كران. هه‌ندێ له زرێپوشه‌كانیشی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاتاتورك جوله‌ی پێكرا.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له شه‌وی كوده‌تا له‌كوێ بوون
له شه‌وی كوده‌تا، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای توركیا جه‌نرال هولوسی ئاكار و جێگره‌كه‌ی یاشار گوله‌ر به بارمته گیرابوون، بۆ بنكه‌ی ئاكنجی ئه‌نقه‌ره گواسترابوونه‌وه، كه رۆژی دواتر پاش رزگار كردنیان به كۆپته‌ر گه‌یشتنه كۆشكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و به یه‌كه‌م وێنه‌ی به‌ده‌ركه‌وتنیان پاش هه‌وڵی كوده‌تا ئه‌ژماركرا.
هێشتا به وردی دیار نییه كه هه‌ر یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هیزی وشكایی، هێزی هه‌وایی و فه‌رمانده‌ی گشتی جه‌ندرمه و فه‌رمانده‌ی سوپای دووه‌م و فه‌رمانده‌ی دۆناما له شه‌وی كوده‌تا له‌كوێ بوون. به‌ڵام ئاده‌م حدود فه‌رمانده‌ی سوپای دووه‌م، ده‌ستیگركردنه‌ی راگه‌یه‌نراوه.
فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا په‌راوێز خرابوو
هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا رۆژی پێشتر له باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا له ئیستانبوڵ ده‌ستیپێكردبوو، كه فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا و زۆرێك له فه‌رمانده‌كان په‌راوێز خرابوون. به‌ڵام فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌ت له ئیستانبوڵ به‌ره‌نگاری كوده‌تاچییه‌كان بووه كه له شه‌ڕی شه‌وی كوده‌تا كوژرا.
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای توركیا و هه‌ندێ له فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی سه‌ربازی به دوو كۆپته‌ر بۆ بنكه‌ی ئاكنجی گواسترابوونه‌وه، كه رۆژی دواتر له ئۆپه‌راسیۆنی پۆلیسی تایبه‌ت بۆ سه‌ر بنكه‌كه رزگاركرابوون.
بنكه‌ی ئاكنجی له كوێیه
بنكه‌ی سه‌ربازی ئاكنجی له 50 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای ئه‌نقه‌ره له ناوچه‌ی كازان هه‌ڵكه‌وتووه، كه شوێنێ راهێنانی فڕۆكه و هه‌ندێ بواری تری سه‌ربازی هه‌واییه و ناوی پێشووه‌كه‌ی مورته‌د بووه و گه‌وره‌ترین بنكه‌ی هه‌وایی ناوچه‌یه كه فڕۆكه‌كانی F-16 له خۆ گرتووه.