كۆمەڵگەی بەشەناوخۆیی پرۆژەی كەمپی زانكۆی سەڵاحەددین کارەکانی تەواو دەبێت
K24 – هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری په‌روه‌رده و زانست و فێركردندا چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری پێشكه‌شكردووه، هاوكات چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی له به‌رنامه‌دایه، كه به‌شێكیان له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بن و سوودیان لێ ده‌بینرێت، یه‌كێكیش له‌و پڕۆژانه، دروستكردنی كۆمەڵگەی بەشەناوخۆییه، کە بەشێكە لە پرۆژەی كەمپی زانكۆی سەڵاحەددین، ڕێژەى 98%ـی تەواو بووە و تەنیا ڕاکێشانی هێڵی کارەبا ماوه و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، پرۆژەکە گوژمەی 22 ملیۆن و 462 هەزارو 641 دۆلاری لەسەر بودجەی پتڕدۆلار بۆ تەرخان کراوە، لە 26ـی تشرينى يەكەمی 2010 ده‌ستپێكردووه، ڕووبەرەكەشی 24 دۆنمه و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە نزیکەى هەزار و 400 قوتابی تا 2 هەزار و 100 قوتابی لێی سوودمەند دەبن.
به‌پێی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌و پڕۆژه‌یه لە چوار باڵەخانەی سێ نهۆمی، لەگەڵ باڵەخانەیەكی كافتریای سێ نهۆمی و هەشت كوشك و بنكەیەكی تەندروستی و باڵەخانەیەكی كارگێڕی و هۆڵی پێشوازی و هۆڵێكی گەورە پێك هاتووە. لە هەر باڵەخانەیەكیش دوو ژێرزەمینی تێدایە، ڕووبەری هەر یەكێکیان 400 مەتر چوارگۆشەیە و پاركی ئوتومبێل و 2 گۆڕەپانی بالە و باسكەی تێدایە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، كه لە ڕووی پاراستنی سەلامەتییەوە، سیستەمی ئاگركوژێنەوە وە زەنگدانەوەی ئاگری تێدایە و ئینتەرنێت و سیستەمی كامێرەی چاودێری هەیە؛ هەموو باڵەخانەكان بەو سیستەمانەوە بەستراونەتەوە. باسی له‌وه‌شكردووه، ئەو پرۆژەیە لەلایەن ئەندازیارانی بەرێوەبەرایەتیی ئەندازە و پرۆژەكان نەخشەسازی بۆ كراوە و هەر لەلایەن خۆشیانەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی پرۆژەكە دەكرێت.
بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش زانكۆ سوودمەند دەبێت و ژمارەیەکی زۆر فێرخواز لە خۆى دەگرێت. باڵەخانەكەش بەشێوەیەكی شارستانی دروست كراوە و پێشكەوتووە، ئەمەش خزمەت بە ژینگەى خوێندن لە ناو زانكۆی سەڵاحەددین دەکات.