ئایا هه‌وڵی كوده‌تا ده‌بێته ده‌رفه‌ته زێڕینه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ پاكتاوكردنی نه‌یارانی؟
K24 - هه‌ولێر:
توركیا له دوای راگه‌یاندنی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی، 24 كاتژمێری خوێناوی به‌ڕێكرد، به تایبه‌تیش دوای خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ربازی كوده‌تاچییه‌كان له كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌تی توركیا و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتبوو: "كاركردن به ده‌ستوور راگیراوه".
دواتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "CNN Turk"، كه له رێگه‌ی سكایپه‌وه (هه‌ندێكیش ده‌ڵێن فه‌یس تام)ه‌وه بووه، داوای له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و رێگه له‌م كوده‌تا سه‌ربازییه بگرن.
وه‌ك به ده‌مه‌وه‌چوونی داواكه‌ی ئه‌ردۆغان، هاووڵاتییان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چوارده‌وری تانك و زریپۆشه‌كانی كوده‌تاچییه‌كانییان گرت، دواتریش هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌ردۆغان، توانییان هه‌وڵی كوده‌تاكه شكست پێبهێنن.
راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، ده‌نگی ته‌قه بیستراوه و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگیش، باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی (میت)ی بۆردومان كرد، به‌ڵام دواتر "كوده‌تاچییه‌كان" چه‌كه‌كانییان فڕێ‌دا و له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
فكری ئیسیك، وه‌زیری به‌رگری توركیا، گوتی: "له ئێستادا هیچ شوێنێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئێمه‌دابێت، له‌و ساته‌دا هیچ شوێنێك مه‌ترسیدار نییه".
پرۆسه‌ی سزادانی كوده‌تاچییه‌كان، به كرده‌وه ده‌ستیپێكردووه، له سه‌ره‌تاشدا زیاتر له 2800 سه‌رباز، به پله‌ی جیاجیا، گیراون و زیاتر له 2700 ئه‌ندامی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش، له‌كاره‌كانییان دوورخراونه‌ته‌وه، بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به‌ڵینیداوه، كوده‌تاچییه‌كان به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن و باجی كاره‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
ئێستا به‌لای ئاكپارتییه‌وه، دوژمنی یه‌كه‌می گه‌لانی توركیا، فه‌تحوڵڵا گویله‌نه، كه پیاوێكی ئایینی دیاره و له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، ئه‌ردۆغان تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی، گرووپه‌كه‌ی ده‌ستی له كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌دا هه‌بووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوێنێ له وتاره‌كه‌یدا، گوتی: "داوا له ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك ئۆباما ده‌كه‌م، یان گویله‌ن ده‌ستگیربكات، یان راده‌ستی ئێمه‌ی بكاته‌وه، پێشتریش ئه‌وه‌م پێگوتبوو".
هه‌رچی فه‌تحوڵڵا گویله‌نه، ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و له پشت ئه‌و كوده‌تایه نه‌بووه، له دیمه‌نێكی ناوازه‌ی وڵاتێكی وه‌كو توركیا، كه ده‌گمه‌نه رووبدات، سه‌رجه‌م پارته‌كان به ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه، هاوهه‌ڵوێستییان نواند و كوده‌تایان ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته، له ئێستادا ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه، هه‌وڵی كوده‌تا، ده‌ستی ئه‌ردۆغان واڵا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و هێزی خۆی زیاتر بكات، هاوكات جموجۆڵی ئۆپۆزیسیۆنیش بخاته چوارچێوه‌یه‌كی ته‌نگتره‌وه.
سه‌رچاوه: CNN