عێراق دوو کەس لە شاشەکانی تەلەفزیۆن قەدەغە دەکات

عەلا ئەلنشوع و عومەر عەبدولستار مەحموود
عەلا ئەلنشوع و عومەر عەبدولستار مەحموود

K24 - هەولێر

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، نووسراوێکی دەرکردووە بۆ هەموو میدیاکانی بینراو، کە نابێت دوو کەس لە شاشەکانی تەلەفزیۆن دەربکەون.

بە نووسراوی فەرمی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بڕیاریداوە، بە قەدەغەکردنی دووکەس لە شاشەکانی تەلەفزیۆن، دەشڵێت: کەسی یەکەم "عەلا ئەلنشوع"ە، کە پەرە بە بیری حزبی بەعس دەدات، ئەمەش بەپێی یاسای عێراقی کارو چالاکی حزبی بەعس قەدەغەیە، هەروەها ئەو حزب و قەوارانەی بیری دەمارگیری و تیرۆر و تەکفیری بڵاودەکەنەوە قەدەغەیە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، کەسی دووەم، "عومەر عەبدولستار مەحموود" قەدە‌غەیە لە شاشەکان دەربکەوێت، چونکە لە کەناڵێکی ئیسرائیلی دەرکەوتووە، ئەمەش بەپێی یاسای عێراقی هەرکەس پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە دەچێتە خانەی تاوانەوە.  

وێنەی نوسراوەکە
وێنەی نووسراوەکە