نوێترین دەنگۆیەکان؛ خوان لاپۆرتا بۆ گێڕانەوەی مێسی رەشبینە و بەرامبەر هیلال تەسلیم بووە

نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان
نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.

مانچێستەر یونایتد لەم مانگە ئۆفەرێک بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی مەیسن ماونت دەکات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی - دەیلی تەلەگراف.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت هەر لە دەستپێکی گواستنەوەی یاریزانان دوو گرێبەست واژۆ بکات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکات، مەیسن ماونت یەکێک دەبێت لەو دوو گرێبەستە - زە ئەتلەتیک.

ئیتیحادی سعوودی دەیەوێت ئەم هاوینە هەریەکە لە کەریم بێنزێما و سێرخیۆ رامۆس و نگۆلۆ کانتێ بباتە ریزەکانی - کادێنا سێر.

لیۆنێل مێسی تا ساڵی 2025 گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات و مووچەی ساڵانەی 13 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، دوای دوو ساڵی دیکە ئینجا مێسی پەیوەندی بە هیلال یان میامی دەکات - داڤید ڤالدێرێن پەیامنێری کەناڵی فەرمی بارسێلۆنا.

مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید لەم هاوینە شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی هاری کەین دەکەن - زە تایمز.

ڤیکتۆر ئۆسیمێن دەرگای رۆیشتنی لە ناپۆلی بە کراوەیی بەجێهێشتووە و یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی چاودێری دەکەن - ئیڤنینگ ستاندارد.

بەڕێوەبەری کارەکانی ئیلکای گۆندۆگان رەتیدەکاتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەک گەیشتبنە رێککەوتن کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی کۆتایی دێت - زە ئەتلەتیک.

یانەکانی سعوودیە جگە لە کەریم بێنزێما دەیانەوێت لەم هاوینە حەوت ئەستێرەی دیکە بگوازنەوە ریزەکانیان - فابریزیۆ رۆمانۆ.

پاریس سانچێرمان و چێڵسی رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی مانوێل ئۆگارتی یاریزانی ئۆرۆگوایی سپۆرتینگ لیسبۆن دەکەن کە نرخەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ - فابریزیۆ رۆمانۆ.

ناچۆ و سێبایۆس گرێبەستەکانیان لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەکەنەوە - مارکا.

خوان لاپۆرتا ترسی لەوە نییە کۆمەڵەی لالیگا بە گرێبەستی مێسی رازی نەبێت، بەڵکو ترسی لە جموجۆڵەکانی هیلال هەیە و رەشبینە بەوەی بتوانن مێسی بگوازنەوە یانەکەیان، چونکە ئەو ئۆفەرەی سعوودییەکان پێشکەشی مێسییان کردووە ئەستەمە رەت بکرێتەوە - سپۆرت.