وەرزی کۆچی رەوەندەکان
K24 - چۆمان
وه‌رزی كۆچی ره‌وه‌نده‌كان له گه‌رمه‌سێره‌وه بۆ ناوچه كوێستانیه‌كان ده‌ستیپێكردووە، ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیش یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه ساڵانه له وه‌رزی به‌هار تا وه‌رزی پایز ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچه‌ری رووی تێده‌كه‌ن.
رەوەندەکان لە وەرزی بەهاردا مەڕ و ماڵاتەکانیان دەبنە ناوچە کوێستانییەکان، لەوێ رەشماڵ و خێمە هەڵدەدەن و وارەکان رێکدەخەنەوە، پێو‌یسته چوار بۆ پێنج مانگ لەوێ بمێننه‌وه.
کۆچەرییەکان هەموویان کار دەکەن، شوانەکان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و بزنەکانن و ئافرەتەکانیش بێرکردن و دروستکردنی بەرهەمەکان لە شیر.
كه‌ریم محەممەد، یەکێکە لە مه‌ڕدارەکان لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی، دەڵێ: "لە مانگی پێنج بۆ کوێستان بەڕێدەکەوین و دەبێ بۆ سەرەتای مانگی شەش لە کوێستان بین، شوکر بۆ خوا کوێستانەکان شوێنی خۆش و شیاون بۆ ئاژەڵداری، لەوەڕگەی بە پیت و پڕ گیان، لە مانگی 11 دەگەڕێینەوە گەرمێن و لەوێ پاوانمان هەیە، بەڵام لەوەڕی نییە و ناچارین پشت بە کا و جۆ دەبەستین".
مه‌روان فه‌رحان، شوانە و ئەو باسی بەرهەمەکانی ئێستایان دەکات و دەڵێت: "بەرهەمەکانمان پەنیر، ژاژی، ماست، کەرە و شیرێژە، پێشتر پەنیرمان لە خوارەوە فرۆشتووە، بەڵام ئەوەی ئێرە هەڵدەگرین و بۆ پایز، کیلۆی لە 10 هەزارەوە دەستپێدەکات تاکوو 16هەزار دینار، چونکە وشک دەبێت لە پێستە ژاژی هەڵیدەگرین و گیای کوڕادەی لێدەدەین".