داهاتی نه‌وت و گازی سرووشتیی رووسیا له‌سه‌دا 36 کەمیکردووە

K24 - هەولێر
وەزارەتی دارایی رووسیا بڵاویكرده‌وه، لە مانگی ئایاردا داهاتی هەناردەی نەوت و گازی سرووشتیی بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی له‌سه‌دا 36 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 570.7 ملیار رۆبڵ (نزیکەی حه‌وت ملیار دۆلار).
لە راگەیەندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وەزارەتی دارایی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە، لە مانگی حوزەیراندا 44 ملیار رۆبڵ کەمتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا له هەناردەی نەوت و گازی سرووشتیی داهات بەدەست دەهێنرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، داهاتی هەناردەی نەوت و گازی سرووشتیی رووسیا لە مانگی ئایاردا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی له‌سه‌دا 36 بۆ 570.7 ملیار رۆبڵ کەمیکردووە، هه‌روه‌ها داهات لەو ماوه‌یه‌دا بەراورد بە مانگی نیسان بەڕێژەی له‌سه‌دا 12 دابه‌زیوه.
ساڵی رابردوو بوودجەی رووسیا بەهۆی سزاکانەوە تووشی كورتهێنان به بڕی 3.3 ترلیۆن رۆبڵ بوو، له‌به‌رامبه‌ردا وەزارەتی دارایی رووسیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی کورتهێنانهكه، یوان و زێڕ لە یەدەگەکانییهوه دەفرۆشێت.