بەهۆی هەوڵی کودەتاکردن لە قیرغستان 30 کەس دەستگیرکران

K24 - هەولێر
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسانی ئەمنی بەهۆی هەوڵی کودەتاکردن لە قیرغزستان، 30 کەسیان دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی حوزەیرانی 2023، هێزە ئەمنییەکانی قیرغزستان نزیکەی 30 کەسیان دەستگیرکرد، بەهۆی ئەوەی هەوڵی کودەتاکردنیان داوە لە وڵات.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی قیرغستان، دەستگیرکردنی گرووپێک لە سەرانسەری وڵات دەستیپێکردووە، کە پلانی کودەتایان لە دژی حکومەتی هەڵبژێردراوی قیرغیزستان داڕشتووە، هەروەها رۆژی دووشەممە، لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی لە قرغیزستان ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئەو کەسانەی ئانجامداوە، کە سەلمێنراوە هەوڵی کودەتایان لەو وڵاتەدا دەستپێکردووە.