هاتووچۆی هەولێر لەبارەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر
هاتووچۆی هەولێر

K24 - هەولێر

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لەکاتی سەردانیکردن بۆمامەلەکان تەنها کار بە وێنەی رەسەنی بەلگەنامەکان دەکرێت، نەک وێنەی کۆپیکراو یان وێنەگیراو لەسەر مۆبایل.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: سەرجەم هاووڵاتیان و سەردانیکەرانی بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، لەکاتی سەردانیکردن بۆمامەلەکانی (دەرهێنانی مۆڵەت، نوێکردنەوە، لەجیاتی ونبوون، یان هەر مامەلەیەکی دیکە)، دەبێت سەرجەم بەڵگەنامە داواکراوەکان لە (کارتی نیشتمانی، بەلگەنامەی باری کەسی، رەگەزنامە، کارتی زانیاری یان پسولەی خۆراک) وێنەی ڕەسەن بن (ئەسڵی) و، بە هیچ شێوەیەک کار بە وێنەی کۆپیکراو یان وێنەگیراو لەسەر مۆبایل ناکرێت. بۆیە لە کاتی سەردانیکردنیان سەرجەم ئەو بەلگەنامانەی کە پێویستن وێنە ڕەسەنەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن.