جیرارد رۆمیرۆ: مێسی له بارسێلۆنا دووركه‌وته‌وه

رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، لیۆنێل مێسی چه‌ند هه‌نگاوێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا دووركه‌وتووه‌ته‌وه، ئێستا نزیكترین یانه لیۆ ئینته‌ر میامی ئه‌مریكایه - موندۆ دیپۆرتیڤۆ
باوكی مێسی ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر بارسێلۆنا دروست بكات، له به‌رامبه‌ردا خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا به خۆرخی راگه‌یاندووه ئه‌وان ئاماده‌ن به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 12 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ مێسی بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته جارێ لیۆ چاوه‌ڕێ بكات – جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا
هه‌واڵی ناخۆشم پێگه‌یشت، گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا پێویستی به موعجیزه‌یه، هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ بارسا زۆر قورسه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه دوێنێ یانه‌ی هیلال ئۆفه‌ره‌كه‌ی بۆ كڕینی مێسی زیاد كردووه - جیرارد رۆمیرۆ
یانه‌ی هیلالی سعوودیه ته‌نیا 48 كاتژمێری وه‌كو دوایین ده‌رفه‌ت داوه‌ته لیۆنێل مێسی بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات ئه‌گه‌رنا له‌و ئۆفه‌ری پێشكه‌شیان كردووه ده‌كشێنه‌وه كه مه‌زنده ده‌كرێت یه‌ك ملیار دۆلار تێپه‌ڕ بكات – سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا
یانه‌كانی ئیتیحاد و نه‌سری سعوودیه بۆ گواستنه‌وه‌ی نگۆڵۆ كانتی ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی چێڵسی له گفتووگۆدان – فابریزیۆ رۆمانۆ
ئینیگۆ مارتینێز ریزەکانی ئاتڵێتیک بلباو جێدەهێڵێت و وەکو یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا رادەگەیەنرێت و لە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە یاریی دەکات و گرێبەستەکەشی لەگەڵ بارسێلۆنا تاکو ساڵی 2025 دەبێت - فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵیا
ماریانۆ دیاز یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید چه‌ندان ئۆفه‌ری له یانه‌كانی فێرنه‌باهچه‌ی توركیا و شالكێ ئه‌ڵمانیا و چه‌ند یانه‌یه‌كی كه‌نداوی عه‌ره‌بی پێگه‌یشتووه - رادیۆ ماركا