"بوونی گرووپه چه‌كداره نافه‌رمییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری شنگاله"
K24 - هەولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی رایده‌گه‌یه‌نێت، بوونی گرووپه چه‌كداره نافه‌رمییه‌كان له شنگال، هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری دۆخی شنگاله.
حسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئاشكرایكردووه، جێبه‌جێنه‌كردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری شنگاله.
قائیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، ده‌توانرێت كۆتایی به‌بوونی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه بهێنرێت و دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كه بدرێته ده‌ست هێزه فه‌رمییه‌كان و له‌و رێگه‌یه‌وه ئاواره‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی پێشوویان.
رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، له تشرینی یه‌كه‌می 2020 به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شارۆچكه‌ی شنگال واژۆكرا و له سێ میحوه‌ری سه‌ره‌كی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پێكهاتووه و بڕگه‌كانی بریتین له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه نافه‌رمییه‌كان، پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان له‌خۆ ده‌گرێت.