ئێران په‌رده له‌سه‌ر مووشه‌كێكی نوێ لاده‌دات خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌رووی خێرایی ده‌نگه
K24 - هەولێر:
ئێران په‌رده له‌سه‌ر مووشه‌كێكی نوێی بالیستی لاده‌دات، كه خێراییه‌كه‌ی له سه‌رووی خێرایی ده‌نگه و توانای بڕینی زیاتر له سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی به‌رگری هه‌یه و ده‌توانێت سیسته‌می به‌رگری به ئاسانی به ئامانج بگرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 6ـی حوزه‌یرانی 2023) سوپای پاسدارانی ئێران به ئاماده‌بوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران په‌رده‌ی له‌سه‌ر مووشه‌كێكی نوێی بالیستی لادا، كه ناوی ناوه "فه‌تاح" و خێراییه‌كه‌ی له سه‌رووی خێرایی ده‌نگه و توانای بڕینی 1400كم و زیاتر له سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی به‌رگری هه‌یه و ده‌توانێت سیسته‌می به‌رگری به ئاسانی به ئامانج بگرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ وه‌كو رۆژانی ئاسایی نییه، ئێران ئه‌مڕۆ په‌رده‌ی له‌سه‌ر مووشه‌كی فه‌تاح لاداوه، كه توانای هه‌یه سیسته‌مه به‌رگرییه‌كان به‌وپه‌ڕی وردبینییه‌وه بپێكێت.
ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشكراكردن و ناساندنی ئه‌و مووشه‌كه نوێیه، مه‌به‌ستییه‌كی سیستمی مووشه‌كی پاوه‌ری 373، پێشبخات.
به گوته‌ی عه‌لی ره‌زا سه‌باحی فه‌رد، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوپای پاسداران، پیشه‌سازی پێشخستنی سیسته‌می مووشه‌كی پاوه‌ر 373، له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوپای ئێران دایە، جه‌ختیشكرده‌وه نموونه‌ی نوێی ئه‌و سیسته‌مه زۆر له نموونه‌كه‌ی یه‌كه‌م پێشكه‌وتووتر ده‌بێت و توانای به‌رگری ئاسمانی به‌رزتر ده‌بێت.