هیومان رایتس وۆچ: 12 گرووپی جیاوازی چەکداری کۆنترۆڵی شنگالیان کردووە
K24 – هەولێر:
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی نوێی له‌سه‌ر دۆخی شنگال و هۆكاره‌كانی به‌رده‌م نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شاره‌كه خستووه‌ته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان، هاوكات له شنگال 12 گروپی جیاوازی چه‌كدار كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان كردووه، كه جگه له به‌كارهێنانی قوتابخانه‌كان بۆ كاری سه‌ربازی، هاوكات منداڵانیش بۆ كاری چه‌كداری به‌كارده‌هێنن.
شه‌ڕی سیاسی ناوخۆیی رێگری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ده‌كات، ئەمە مانشێتی راپۆرتێكی نوێی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچه كه له‌سه‌ر دۆخی شنگال و ئاواره‌كانی ئه‌و شاره له كه‌مپه‌كان خستوویه‌تیه‌ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌دات، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه، وه‌ستاوه.
هیومان رایتچ وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له نیسانی 2023 له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕی 50 ملیار دینار بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ته‌رخانكرا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك خه‌رج نه‌كراوه، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سی ناوچه‌كه له‌ساڵی 2014ـه‌وه له‌ژیانی ئاواره‌ییدا ده‌ژین و سه‌دا 85یان ئێزدین.
بە گوێرەی راپۆرتەکە دیاریكردنی بودجه ده‌بێته هۆی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخان و باشتركردنی بارودۆخی دانیشتوانی شنگال له‌ڕووی چاودێری ته‌ندروستی، كاره‌با، ئاو و نیشته‌جێبوون، به‌ڵام شه‌ڕی سیاسی رێگره له به‌كارهێنانی ئه‌و پاره‌یه كه شنگالییه‌كان چاوه‌ڕوانی خه‌رجكردنی ده‌كه‌ن.
بە گوێرەی ئامارەکانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌دا 80ی ژێرخانی گشتی و سه‌دا 70ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له شنگال له‌ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2017 به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه خاپووربوون.
لە راپۆرتەکەی هیومان رایتچ وۆچدا ئاماژە بەوەشکراوە کە به‌هۆی بوونی گروپی چه‌كدار و میلیشیاكانی سه‌ر به په‌كه‌كه، كێشه‌كانی شنگال ئاڵۆزتربوون.
حه‌سه‌ن ساڵح موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگالیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆی 206 قوتابخانه ته‌نیا 96 قوتابخانه خوێندنیان تێدا دەکرێت. هاوكات سێ قوتابخانه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه كراوه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی. ده‌شڵێت، له شنگال 12 گروپی جیاوازی چه‌كدار هه‌یه، كه جگه له به‌كارهێنانی قوتابخانه‌كان بۆ كاری سه‌ربازی، هاوكات منداڵانیش بۆ كاری چه‌كداری به‌كارده‌هێنن.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له گرفته‌كانی كاره‌با و ئاو كراوه و ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه به‌ده‌ست كه‌می كاره‌با و ئاو ده‌ناڵێنن، پێدانی كاره‌بای رۆژانه له‌نێوان 2 بۆ 10 كاتژمێردایه. به‌جۆرێك سه‌دا 90ی دانیشتوانی شنگال پشت به تانكه‌ری ئاو ده‌به‌ستن بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ژیانیان.
محه‌ممه‌د مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای شنگال ئاشكرایده‌كات، وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی تاكه وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای شنگاله و له‌پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا له‌كاركه‌وتووه، بۆیه ده‌توانین رۆژانه له‌وه‌رزی گه‌رما و هاویندا ته‌نیا 12 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن.