"ئاوه‌ڕۆكانی عێراق مه‌ترسین بۆسه‌ر پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی و رووباره‌كان"

K24 - هەولێر:
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پیسبوونی ژینگه له عێراق، كه هۆكارێكه بۆ پیسبوونی ئاوی رووباره‌كان، ئاوی ژێر زه‌وی و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌شه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای دیكه‌ی جۆراوجۆر.
جاسم ئه‌لفه‌لاحی بریكاری هونه‌ری وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق، له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، له عێراق رۆژانه شه‌ش ملیۆن مه‌تر دووجا ئاوی ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌بێت، كه رێژه‌یه‌كی به‌رزه و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كان هاوتا نییه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆ و دره‌نگ چاره‌سه‌ركردنی، وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
پسپۆران له‌مباره‌یه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن، كه‌می و پیسبوونی ئاو، ده‌بنه هۆی دروستبوونی كاره‌ساتی گه‌وره، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌شێك له دانیشتوانی عێراق تووشی تێنوێتی ده‌بنه‌وه، وێڕای كاریگه‌رییه خراپه‌كان بۆسه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ره‌مه‌زان حه‌مزه ئه‌كادیمیست و پسپۆر له بواری سیاسه‌تی ئاو به ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی راگه‌یاند، له عێراق رۆژانه شه‌ش ملیۆن مه‌تر دووجا ئاوی ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌بێت، زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقیش ناتوانن چاره‌سه‌ری ئاوی ئاوه‌ڕۆكان بكه‌ن، كه ده‌بێته هۆی پیسبوونی ئاوی رووباره‌كان و هه‌روه‌ها ئاوی ژێر زه‌ویش و بڵاوبوونه‌ی په‌تای جۆراو جۆر.