ڤێدانت پاتێل: به‌بێ ئاسایش به‌ره‌وپێشچوون له‌ عێراق به‌دینایه‌ت

پاتێل: پێنتاگۆن دەتوانێت زانیاری سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە بخاتەروو
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

K24 – هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، بەبێ هەبوونی ئاسایش و سەقامگیری، بەرەوپێشچوون لە عێراق بەدینایەت. هه‌روه‌ها گوتی: "پێنتاگۆن دەتوانێت زانیاری سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی دیکە بخاتەروو".

ڤیدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له‌ میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی 8ی ئەم مانگەی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ریاز، باسی گەڕاندنەوەی چەکدارانی بیانی ناو رێکخراوی داعش لە کەمپی ئەلهۆل بۆ وڵاتەکانیان دەکرێت.

ڤیدانت پاتێل گوتی: "من پێش کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژی داعش ناکەوم، وەزیری دەرەوە بلینکن لە جەددە کارەکانی تەواو دەکات، لە ریاز لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیەکە کۆدەبێتەوە، بۆیە پێش کۆبوونەوەکە قسە ناکەم، بەڵام چەندینجار گوتوومانە گەڕاندنەوەی ئەو بیانیانەی لە ناو رێکخراوی داعش بوون کاری لەپێشینەی کەمپیەینی لەناوبردنی داعش بووە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ دابینکرد ئاسایشی کەمپی ئەلهۆل و بەدڵنیاییەوە لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش باسدەکرێت".

ده‌شڵێت: "تێڕوانینی ئێمە وایە بەرەوپێشچوون لە عێراق بەبێ هەبوونی ئاسایش بەدینایەت، واتە دەبێ دڵنیابینەوە لە تێکشانی یەکجارەکی داعش، هێزە عێراقییەکان ئیستا ئەم شەڕە دەکەن و ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش هاوکارییان دەکەن. پێکەوە ملیۆنان عێراقیمان لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کرد و نزیکەی 20 هەزار میل چوارگۆشەمان لەژێر دەستی داعش رزگارکرد، سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی دیکە پێیموایە پێنتاگۆن دەتوانێت زانیاری لەوبارەیەوە بخاتەروو".