سەرۆکی گروپی ڤاگنەر: هێزەکانی رووسیا رووبەرووی هێزەکانمان بوونەتەوە

یەڤگینی پریکۆژین
یەڤگینی پریکۆژین

K24 - هەولێر

یەڤگنی پریگۆژین، ناکۆکییەکەی لەگەڵ سەرکردایەتی سوپای رووسیا قوڵتر کردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوپای رووسیا "هێزی کوشندە"ی بەکارهێناوە دژی گرووپەکەی لە ئۆکرانیا.

سەبارەت بە دژە هێرشی ئۆکرانیا، ناکۆکی نێوان گرووپی ڤاگنەر و سوپای رووسیا لە ئۆکرانیا گۆڕا بۆ رووبەڕووبوونەوە.

سکای نیوز لە زاری بەرپرسی گرووپی ڤاگنەر یەڤگنی پریگۆژین بڵاویکردەوە، سوپای رووسیا بەشێک لە ئەندامانی گرووپەکەی کوشتووە، ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی حکومەتی رووسیا جارێکی دیکە هێزی کوشندەیان بەکارهێناوە بۆ سەر یەکەکانی ڤاگنەر.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، لە نوێترین زانیاری هەواڵگرییدا رایگەیاندووە، "زۆربەی هێزەکانی ڤاگنەر لە باخموت کشاونەتەوە، بەڵام رووسیا لە چەند مانگی رابردوودا تا رادەیەکی زۆر پشتی بەو گرووپە سەربازییە بەستووە بۆ ئەوەی شارەکەی ئۆکرانیا داگیر بکات".

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە کەناڵی تێلێگرامی فەرمی ڤاگنەر بڵاوکراوەتەوە، پیاوەکە خۆی بە لیوا ڕۆمان ڤینێڤیتین، فەرماندەی لیوای 72 ماتۆڕسوار دەناسێنێت.

پێشتر سەرکردەی ڤاگنەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە فەرماندەیەکی لیوای رووسیا لە ژێر دەستی هێزەکانیدا نیشانی دەدا.

ئەو پیاوە لە لێپرسینەوەکەدا گوتی: لە ژێر کاریگەری کحولدا تەقەی لە ئۆتۆمبێلێکی گرووپی ڤاگنەر کردووە.