هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ژمارەیەک دامەزراوە و کۆمپانیای بەریتانی
K24 - هەولێر
هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ژمارەیەک دامەزراوە و کۆمپانیای بەریتانی و گومان دەکرێت هاککەرە رووسییەکان ئەو کارەیان کردبێت.
میدیا بەریتانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەیەک دامەزراوە و کۆمپانیای بەریتانی رووبەڕووی هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە، کە گوماندەکرێت هاککەرە رووسییەکان ئەو کارەیان کردبێت.
وەکو ئەوەی میدیا بەریتانییەکان ئاماژەیان پێکردووە، دیارترین ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی رووبەڕووی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە بوونەتەوە، کەناڵی بی بی سی و کۆمپانیای بریتیش ئێروەیز و کۆمپانیای زیلێسە، کە تایبەتە بە رێکخستنی کاروباری موچەی فەرمانبەران و نزیکەی لەسەدا 80 ی کارەکانی پەکی کەوتووە.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف باسی لەوەکردووە، بەڵگەنامە و زانیاری نزیکەی 100 هەزار فەرمانبەر و کارمەندی بەریتانی بەهۆی هێرشەکەوە دزەیان پێکراوە.