سهدا حهفتاى ئاوارهكانى تكريت كهركوك بهجێناهێڵن
K24 – ههولێر:
ھەرچەندە پارێزگای تکریت لەچەکدارانی داعش پاکراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە%70ی خێزانە ئاوارەکانی ئەو شارە کە لەکەرکوکدا نیشتەجێن، وەک ئاوارە نەگەڕاونەتەوە شارو شوێنەکانی خۆیان.
ئەمەش ئەنجوومهنی پارێزگای کەرکوکی نیگەران كردووە.
جێگری پارێزگاری تکریتیش سەردانی کەرکوکی کرد و رایگەیاند، رەزامەندی ئیدارەی شارەکەیان وەرگرتووە بۆ خێزانە ئاوارەکان و سەرپشکن لەنێوان گەڕانەوەو نەگەڕانەوەیان.
پارێزگاری کەرکوکيش دەڵێت؛ ھەر ناوچەیەک کە رزگارکرابێت، پێویستە خەڵکەکەی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.