دیندار زێباری: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی منداڵانی داعش بێلایەنە

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم لە دۆسیەی منداڵانی داعش بێلایەنە و پێویستە حکومەتی عێراق بڕیاری پێویستی لەسەر بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی حوزەیرانی 2023، دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی منداڵانی داعش یەکێک لە دۆسیەی هەستیارەکان و پێویستە حکومەتی عێراقی بڕیاری لەسەربدات و حکومەتی هەرێم لەم دۆسیەیە بێلایەنە.

دینداری زیێباری راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم بەهەموو توانایەوە پشتیوانی لە هەمواری یاسای توندوتیژی خێزانی دەکات و دەیەوێت هەمووارەکە بەزووی جێبەجێ بکرێت.

وەکو ئەوەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێ دەدات، ئەو لایەنانەی رێگرن لە هەموارکردنەوەی یاسای توندوتیژی خێزانی لایەنی دیارن و بەردەوام کۆسپ لەبەردەم هەموارکردنەوەی یاساکە دروستدەکەن.