به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانی كه‌نه‌داوه شاری نیویۆرك ریزبه‌ندی یه‌كه‌می پیسترین شاره‌كانی جیهانی وه‌رگرت

K24 – هەولێر:
ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه ئاگرێكی گه‌وره له دارستانه‌كانی كه‌نه‌دا به‌ربووه و به‌هۆیه‌وه دووكه‌ڵێكی زۆر باكووری رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی زه‌ریای ئه‌تڵه‌نتی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ترسێكی زۆری دروست كردووه، كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی، كاریگه‌ری به‌سه‌ر پاكوخاوێنی جۆری هه‌واوه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به بواری ژینگه و پیسبوونی كه‌شوهه‌وا، پیسبوونی شاری نیویۆرك گه‌یشتووه‌ته 200 خاڵ، كه به‌پێی پێوه‌ری ته‌ندروستی، به‌رزترین ئاستی ناته‌ندروستییه و ئه‌و شاره له پیسبوونی هه‌واكه‌یدا به به‌راورد به ناوچه سه‌وزاییه گه‌وره‌كان، ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
كۆمپانیای ئایكوایه‌ر "IQair" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا كاتژمێر 10ـی شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، شاری نیوده‌هلی هیندی له پله‌ی یه‌كه‌می پیسترین كه‌شوهه‌وای جیهان بوو، دوای ئه‌ویش نیویۆرك و پاشان به‌غدا و لاهوور له پاكستان.
كۆمپانیاكه روونیكردووه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی رۆژی (چوارشه‌ممه 7ـی حوزه‌یرانی 2023) نیویۆرك له پله‌ی دووه‌مه‌وه گه‌یشته پله‌ی یه‌كه‌می پیسترین شاره‌كانی جیهان، كه به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م له 10 ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره، ناوه‌نده‌كانی خوێندن داخران و چالاكییه جۆراوجۆره‌كان راگیران.
له‌لای خۆیه‌وه ویلیا‌م باریت، به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای پشتوانی هه‌وای پاك له كۆمه‌ڵه‌ی سی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه، زۆرترین ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و دووچاری سینگه‌گوشه و هه‌ناسه‌ته‌نگی بوونه، منداڵ و به‌ته‌مه‌نه‌كان و ئافره‌تانی دووگیان و كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانن.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی سووتانی دارستانه‌كانی كه‌نه‌دا، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له 150 دارستان له شاری كیبیك ئاگریان تێبه‌ربووه، هه‌روه‌ها له كۆی گشتی كه‌نه‌دادا، تا ئێستا 400 دارستان ئاگریان گرتووه، كه ئه‌مه‌ش له سه‌رووی رێژه‌ی مامناوه‌ندییه له‌مساڵدا. ناوه‌نده‌كه روونیكردووه‌ته‌وه تا ئێستا نۆ ملیۆن دۆنم زه‌وی له هه‌موو كه‌نه‌دا گریان گرتووه، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه به ته‌نیا له كیبیك بووه.