ئەردۆ‌غان داوایەک لە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دەکات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژە بەوە ده‌كات، چارلز میشێل به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا كردووه و پیرۆزبایی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ركۆمار لێكردووه.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكراون و ئه‌ردۆغان به پێویستی زانیوه دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان به رۆژه‌ڤێكی به‌رجه‌سته و ئه‌رێنییه‌وه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به ئاراسته‌ی ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه گرنگییه‌كی ستراتیژییه بۆ ئه‌وروپا هه‌یه، ئه‌نجام بدرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان جه‌ختی له گرنگیی هاریكارییه‌كان له هه‌ریه‌ک له بواره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی گومرگی، ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیی گه‌شتكردن بێ ڤیزه، به‌ڕێوه‌بردنی كۆچ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه‌ته‌وه.
سەرۆککۆماری تورکیا داوایكردووه مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت و پشتیوانیی له روانگه‌ی ئه‌ندامێتیی ته‌واوه‌تی بكرێت و هیوایخواستووه ئاسۆی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كاندا بكرێنه‌وه.
رۆژی پێنجشەممە (1ـی حوزەیرانی 2023)، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی فەرمی و کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیای ئاشکراکرد و رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار، 52.18%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت 47.82ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، 54 ملیۆن و 23 هەزار و 601 هاووڵاتی دەنگیان داوە و رێژەی بەشداریکردن 84.15% بووە.
لەبارەی ئەنجامەکانیشەوە، کۆی گشتی دەنگەکانی ئەردۆ‌غان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن، 27 ملیۆن و 834 هەزار و 589 دەنگ بووە و لە بەرامبەردا، کڵچدارئۆغڵو 25 ملیۆن و 504 هەزار و 724 کەس دەنگی هێناوە. بە فەرمیش کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا.
بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی کۆمیسیۆن لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان لە هاوپەیمانی کۆمار، 49.52%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رکابەرە سەرەکییەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، لە هاوەپەیمانی میللـەت 44.88%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و سینان ئۆغانیش لە هاوپەیمانی ئاتا، 5.17%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
بەپێی رێژەی دەنگەکانی هەڵبژاردنیش لە گەڕی یەکەم کە رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 86.98%، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، 27 ملیۆن و 133 هەزار 837 دەنگی بەدەستهێنا، کەمال کڵچدارئۆغڵوش 24 ملیۆن و 594 هەزار و 932 دەنگی بەدەستهێنا، دەنگەکانی سینان ئۆغانیش بریتی بوو لە دوو ملیۆن 831 هەزار و 208 دەنگ.
بەگوێرەی دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە رۆژنامەی فەرمی دەوڵەت بڵاویکردووەتەوە، لیستی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک‌پارتی) 268 کورسی بەدەستهێناوە، لیستی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) 169 کورسی (کە لەو لیستەدا پارتی ده‌ڤا 15 کورسی، پارتی ئایندە 10 کورسی، پارتی سەعادەت 10 کورسی، پارتی دیموکرات سێ کورسی و پارتی گۆڕانی تورکیاش یەک كورسییان بەدەستهێناوە)، پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) 61 کورسی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) 50 کورسی، ئیی پارتی 43 کورسی، پارتی یەنیدەن رەفا پێنج کورسی و پارتی کرێکاری تورکیا چوار کورسییان بەدەستهێناوە.