سوناك و بایدن پرسه‌كانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا و هه‌ژموونی چین و زیره‌كی ده‌ستكرد گفتوگۆ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌ندرۆزی ئه‌مه‌ریكی له نزیك ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، هاوكات بڕیار وایه سبه‌ی پێنجشه‌ممه بگاته واشنتۆنی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه و چه‌ندین ته‌وه‌ر تاووتوێ بكه‌ن.
ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، گه‌یشته بنكه‌ی ئه‌ندرۆزی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریك له نزیك ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی گۆڕستانی نیشتمانی كرد له نزیك واشنتۆن.
بڕیار وایه سبه‌ی پێنجشه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2023، سوناك له واشنتۆن له كۆنگرێس چاوی به كیڤن مه‌كارسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی بكه‌وێت، پاشانیش له یاری بیسبۆڵی نێوان هه‌ردوو تیپی واشنتۆن ناشیۆناڵز و ئه‌ریزۆنا دایمۆندباكس ئاماده‌ده‌بێت به بۆنه‌ی رۆژی دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریكی – به‌ریتانی، كه ته‌مه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌بێته 238 ساڵ.
دواتر سوناك له واشنتۆن ده‌چێته كۆشكی سپی و له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه. له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا، هه‌ردوولا گفتوگۆی پرسه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و له‌نده‌ن، پرسی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی چین و ئایینده‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سوناكه بۆ واشنتۆن له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له ئۆكتۆبه‌ری 2022ـوه، هه‌روه‌ها ئه‌مه چواره‌م چاوپێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ بایدن له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی رابردوو، به‌تایبه‌ت له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت و سه‌ردانی بایدن بۆ ئێرله‌ندای باكوور له نیسانی ئه‌مساڵ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رگری سێقۆڵی له‌گه‌ڵ ئوسترالیا له سان دیگۆ.