ئالینا رۆمانۆوسكی: بە گەشبینییەکی زۆرەوە لە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانم

K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ئەمهریکا لە عێراق لە رێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی ئەمهریکی لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دەرچوونی کۆمەڵێک قوتابی سەرکەوتوو، گەشبینییەکی زۆرەوە لە داهاتووی عێڕاق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.
ئالینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمهریکا لە عێراق لهمیانهی پێشكهشكردنی گوتارێك له رێورهسمی دهرچووانی زانكۆی ئهمهریكی له سلێمانی داوای لە قوتابیانی دەرچوو کرد، هەمیشە رێز لە کولتوور، ئایین و نەریتە جیاوازەکان، بگرن، کە عێراق و نەتەوەکانی دیکەی دیکەی جیهانی کردووەتە نەتەوەیەکی زیندوو و ناوازە.
رۆمانۆوسكی لهمیانهی گوتارهكهیدا گوتی: "لە کاتێکدا هەمووتان پەڕەیەکی نوێ لە ژیانتان هەڵدەدەنەوە، داواتان لێدەکەم رشد بن لەسەر پابەندبوونتان بە بنەماکانی رەوشت، راستگۆیی، خۆنەویستی و میهرەبانی. ئەو بڕیار و کردار و بەهایانەی ئێوە پارێزگاری لێدەکەن، تەنیا کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی خۆتان نابێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر خێرازن، کۆمەڵگە و وڵاتەکەشتان دەبێت. باوەش بۆ هەمەجۆری و گشتگیری بکەنەوە و ببنە پاڵەوان بۆ داکۆکیکردن لە یەکسانی. رێز لە دەوڵەمەندی کەلتوور، ئاین و نەریتە جیاوازەکان، کە عێراق و نەتەوەکانی دیکەی جیهانی کردووەتە نەتەوەیەکی زیندوو و ناوازە بگرن".
گوتیشی: "ئەمڕۆ بە گەشبینییەکی زۆرەوە لە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانم، ئەمەش بەهۆی قوتابیانی وەک ئێوەیە. لەگەڵ هەنگاونانتان بۆ جیهانێکی نوێ، لەیادتان بێت، ئەمهریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانتان".