نوێترین ده‌نگۆیه‌كان: مێسی و خێزانه‌كه‌ی دیسان وێران بوون

رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا گه‌یشته رێككه‌وتن، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌بێت بۆ چوار ساڵ له خولی ئه‌مریكی بێت، كه‌مێكی دیكه لیۆ راگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی میدیایه‌كان ئانتۆنێلا له دوای بارسێلۆنا، ئه‌مریكای هه‌ڵبژاردووه و مێسی رازیكردووه بچێته خولی ئه‌مریكا، جگه له‌وه‌ش ئه‌مریكا میوانداریی كۆپا ئه‌مریكای 2024 و مۆندیالی 2026 ده‌كات، جگه له‌مه‌ش باره‌گای نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له میامیه، ئه‌مه‌ش وایكرد مێسی به ئاسانی رازی بێت له پێناو كۆمه‌ڵێك ئامانجی دیكه بچێته ئینته‌ر میامی - فابریزیۆ رۆمانۆ
هاری كه‌ین مانه‌وه‌ی له پرێمه‌رلیگ هه‌ڵبژاردووه، ده‌یه‌وێت بۆ ساڵێكی دیكه‌ش له ئینگلته‌را بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی زۆرترین گۆڵ له مێژووی پرێمه‌رلیگ بشكێنێت و پێش ئالان شیره‌ر بكه‌وێته‌وه، هاری كه‌ین 260 گۆڵی كردووه، له به‌رامبه‌ردا هاری كه‌ین دووه‌م گۆڵكاری مێژووی خولی ئینگلیزییه به 213 گۆڵ – تۆك سپۆرت
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی له خولی سعوودیه پێگه‌یشتووه، به‌ڵام یه‌كسه‌ر ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، پێیوایه له بارسێلۆنا زۆر هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات و نایه‌وێت بڕوات، به‌ڵام بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئۆفه‌ری دیكه‌ی گرانبه‌هاتری پێبگات – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه ده‌یه‌وێت له دوای گواستنه‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما ئه‌مجاره‌یان نگۆڵۆ كانتی ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی چێڵسی بگوازێته‌وه، له‌م پێناوه‌دا ئۆفه‌رێكی بۆ ئاماده‌كردووه كه مه‌حاڵه بتوانێت ره‌تی بكاته‌وه - لكیپ
بارسێلۆنا دیسان مێسی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه وێران كرد، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا دوو مانگێك پێش ئێستا به‌ڵێنی به ئانتۆنێلا دابوو كه مێسی و منداڵه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بارسێلۆنا، به‌ڵام ئه‌مه ڕووینه‌دا، بۆیه لاپۆرتا ئه‌و كاره‌ی كرد تاوه‌كو پیشانی بدات كه بڕیاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی، بڕیاری خۆی بووه - ئالیساندرۆ هاوڕێی نزیكی مێسی
ریال مه‌درید گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی بێنیامین پاڤاردی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 27 ساڵ ده‌ستپێكردووه، نرخی ئه‌م یاریزانه له بۆرسه 45 ملیۆن یۆرۆیه و هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن كۆتایی دێت ـ ماركا
مانچێسته‌ر یونایتد له‌م هاوینه بۆ هێڵی به‌رگری دوو پلانی هه‌یه، پلانی یه‌كه‌م گواستنه‌وه‌ی كیم مین جای به‌رگریكاری كۆریای باشووری یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵییه، ئه‌گه‌ر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 26 ساڵییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، راسته‌وخۆ وه‌كو پلانی دووه‌م هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی (ئاكسڵ دیساس)ـی به‌رگریكاری مۆناكۆ ده‌دات – لكیپ
بورووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا به‌خێرایی شوێنگره‌وه‌ی جود بیلینگهامی دۆزییه‌وه، گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكاری مه‌كسیكی یانه‌ی ئا‌یاكس (ئیدسۆن ئالڤارێز) ده‌ستپێكردووه كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه و هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی بیلینگهامی تێدایه - فابریزیۆ رۆمانۆ
براهیم دیاز ئەستێرەی ناوەڕاستی ئەیسی میلان دەگەڕێتەوە ریال مەدرید و گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2028 لەگەڵ ئەم یانەیە نوێ دەکاتەوە، کارگێڕی ریال مەدرید پێیوایە براهیم دیاز بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانێت کاریگەری باشی هەبێت لە هێڵی ناوەرآستی هێرشبەری یانەکەیان بەتایبەت دوای رۆیشتنی ئاسێنسیۆ و ئێدین هازارد - سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا