پاتێل: کاریگەرییەکانی ئێران بۆسهر عێراق دامەزراوە نیشتیمانییەکان دەخاتە مەترسییەوە
K24 – هەولێر:
ئەمهریکا نیگەرانی خۆی لە کاریگەرییەکانی ئێران لەسەر عێراق و ناوچەکە دەردەبڕێت و بە هەڕەشە بۆسەر ناوچەکە و سەروەری عێراقی دەزانێت.
ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتێکی جیاواز لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ناکەن.
پاتێل ههروهها گوتی: "ئێمە زۆر نیگەرانین لە کاریگەرییەکانی ئێران، کە نەک تەنیا سەقامگیری و سەروەری ناوچەکە ، بەڵکو سەروەری و دامەزراوە نیشتیمانییەکانی عێراقی و خەڵکی عێراق دەخاتە مەترسییەوە".
گوتیشی: "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی سەروەری و بەهێزترکردنی دامەزراوەکانی عێراق، ئێمە پشتیوانی لە درووستبوونی دەوڵەتێکی جیاواز لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ناکەین، بڕوامان وایە، ئاسایشی درێژخایەنی سووریا و ناوچەکە تەنیا بە پرۆسەیەک دەبێت، کە نوێنەرایەتی خواستی گەلی سووریا بکات. ئەمەش لە جاڕنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە 2254 ئاماژەی پێدراوە".
دهشڵێت: "وەزیری دەرەوەی و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتی دەرەوە ئەمەریکا زۆر بە روونی هەڵوێستی ئەمریکایان روونکردووەتەوە، پشتیوانی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی ئەسەد ناکەین."