دیارترین پێشبینیەکانی فاڵچی بابا ڤانگا بۆ ساڵی 2023

فاڵچی بابا ڤانگا
فاڵچی بابا ڤانگا

K24 – هەولێر:

رۆژنامە نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانی فاڵچی کوێری بولگاری بابا ڤانگا کە ناوبانگێکی باشی هەیە بۆ وردبینی پێشبینییەکانی، بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ باوەڕدارانی جیهانی سەروو سروشتی و توانای پەیوەندیکردنی مرۆڤ لەگەڵ رۆحانیەتدا.

رۆژنامە ئەمریکی و بەریتانیەکان بەشێک لە پێشبینییەکانی ساڵی 2023ی ڤانگا کە لە ساڵی 1996 لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، سەبارەت بە ئازاری جیهان بە کارەساتی گەورە کە هەندێکیان سروشتین و هەندێکی تریان کیمیایین، لە ماوەی ساڵی 2023دا هێناوەتەوە .

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە سەرانسەری جیهان متمانەیان بە پێشبینییەکانی فاڵچی کوێرە بولگاری بابا ڤانگا هەیە، کە ناوبانگەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی پێشبینی تسونامی ئەندەنوسیا لە ساڵی 2004 و قەیرانی ئابووری ئەوروپا و هەروەها، دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

لایەنگرانی رۆشنبیری کوێر بابا ڤانگا پێشبینییەکانی بۆ ساڵی ئێستای 2023یان وەبیرهێنایەوە کە کۆمەڵێک بەڵای گەورەی لەخۆگرتبوو، لەوانە زلهێزێک چەکێکی بایۆلۆجی لە ساڵی 2023 کەڵک وەردەگرێت کە سەدان هەزار کەس دەکوژێت.

هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمساڵیش کارەساتێکی ئەتۆمی وێرانکەر روودەدات، جگە لەوەش هۆشداریدا لە تەقینەوەیەکی گەورە لە وێستگەیەکی کارەبای ئەتۆمی، کە دەبێتە هۆی نیشتەجێبوونی هەوری ژەهراوی بەسەر ناوچەکانی ئاسیادا.

هەروەها ئەو فەلەکناسە بولگارییە پێشبینی کردبوو کە زریانێکی بەهێزی خۆر لە ساڵی 2023دا کەشوهەوا دەهەژێنێت، زریانی خۆر بریتییە لە تێکچوونەکانی ناو خۆر کە دەتوانرێت لە رێگەی هێلیۆسفێرەوە بەرەو دەرەوە دەربچێت و کاریگەری لەسەر زەوی هەبێت.

سیبیل بابا ڤانگا، بە یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییە رۆشنبیرەکانی جیهان دادەنرێت لە 31ـی کانونی دووەمیی 1911 لە گوندی سترۆمیکا لە بولگاریای عوسمانی کە ئێستا کۆماری مەقدۆنیای باکوور، لەدایکبووە، و لە 11ـی ئابی 1996 لە بولگاریا کۆچی دوایی کردووە.  بەناوبانگە بە پێشبینیکردنی بەردەوامی رووداوەکانی داهاتوو.

بابا ڤانگا بە کێشەی بینین لەدایک بووە و هەر لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە کوێر بووە، هەرچەندە بە گومان و مشتومڕێکی زۆرەوە دەورە دراوە، بەڵام بابا ڤانگا هێشتا لەلایەن خەڵکی جیهانەوە قەدر و ڕێزی لێدەگیرێت و بە ئیلهامبەخشێک دادەنرێت بۆ باوەڕدارانی جیهانی سەروو سروشتی و توانای مرۆڤ بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ رۆحانیەتدا.