مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکرێت.

کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە کاتێکدایە کە بڕیار وایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە کۆببێتەوە.

هاوپه‌یمانی بەڕێوەبردنی ده‌وڵه‌ت كه‌ كورد به‌شێكی گرنگی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا، دوێنێ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا بكه‌ن و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وە هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شه‌وی رابردوو له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا بڕیاریانداوه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا بكه‌ن و ده‌نگ به‌ 67 مادده‌كه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵ بده‌ن.

پێشتریش پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە کە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە ئەنجامدرابوو، وەک خۆی بمێنێتەوە ئەوا دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە نادەن.