كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی پرسه‌كانی عێراق و سووریا و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كات

K24 - هەولێر
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌نداو – ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م جیهان و پشتیوانیكردن له مافه‌كان و ئازادییه‌كان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی دژ به كه‌شتییه‌كان ده‌كاته‌وه، هاوكات پێشوازی له ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌نێوان سعوودیه و ئێران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی حوزه‌یرانی 2023) كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كه‌نداو – ئه‌مه‌ریكا له باره‌گای ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جاسم محه‌ممه‌د بدێوی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوانیان و پابه‌ندبوونیان به به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سته‌كه‌وته هاوبه‌شه‌كان و و هه‌ماهه‌نگی و راوێژ و هاریكاری له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ له‌ناویشیاندا، به‌شداربووان هاوڕا بوون له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادییه‌كان و پشتگیریكردن له مافه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌شتییه‌كان له رێڕه‌وه ئاوییه‌كانی ناوچه‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی زیندووی ئابووری جیهانی و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كه‌نداو – ئه‌مه‌ریكی، ئاماده‌بووان پێشوازیان له ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی پابه‌ندبوونی وڵاتانی ناوچه‌كه به یاسای نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر هاوبه‌شی ئه‌رێنی و گه‌شه‌كردووی نێوان ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و عێراق، به‌تایبه‌ت له بواری كاره‌با و پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای كه‌نداو به هێڵی كاره‌بای عێراق. هه‌روه‌ها پشتوانی خۆیان بۆ سه‌روه‌ری عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه و به پێویستیان زانیوه هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه بۆ له‌ناوبردنی تونده‌ڕه‌وی له عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سووریا، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 2254ـی ساڵی 2015ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
هاوكات له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی و هاوبه‌شییه ستراتیژییه‌كانی نێوان كراوه‌ته‌وه.