"ره‌نگه‌ هانده‌ران به‌بێ بلیت بچنه‌ نێو یاریگه‌ی ئه‌تاتورك"

یاریگه‌ی ئه‌تاتورك ستادیۆم له‌ ئیستانبۆڵ میوانداریی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2023 ده‌كات
یاریگه‌ی ئه‌تاتورك ستادیۆم له‌ ئیستانبۆڵ میوانداریی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2023 ده‌كات

یاریگای ئاتاتورکی ئۆڵمپی ئامادەکاری بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات، ئەو یاریگایە دەکەوێتە 25 کیلۆمەتر لە دووری سەنتەری شاری ئیستانبۆلی تورکیا، شوێنی 72 هەزار هاندەر دەگرێت، یوێفا چەندین بەربەستی لە دەوروبەری شارەکە جێگیر کردووە، بۆ ئەوەی ئەوانەی بلیتی یارییان نییە، نەتوانن بگەنە نێو یاریگاکە.

بڕیارە ئه‌مشه‌و هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لەم یاریگایە رکابەری لەسەر ناسناوە گوێچکەدارەکە بکەن.

یاریگاکە دەکەوێتە شاری ئیستانبۆل کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی ئەم شارە دەکەن، دووەمجارە لە مێژوودا یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەو یاریگایە دەکرێت، جاری یەکەم وەرزی 2004 بۆ 2005 بوو ئەوکات لیڤەرپوول و ئەیسی میلان رووبەڕووی یەکتری بوونەوە و لیڤەرپوول توانی ناسناوەکە بباتەوە.

یاریگای ئاتاتورکی ئۆڵمپی لە ساڵی 1999 دەست بە دروستکردنی کراوە و لە ساڵی 2002 کارەکانی کۆتایی هات و کرایەوە.

ئەم یاریگایە بڕیار بوو پێشوازی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2020 بکات، بەڵام ئەوکات بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکەیان گواستەوە شاری لیسبۆنای پۆرتوگال و پاشان بڕیاردا لە ساڵی 2021 یاریی کۆتایی پاڵەوانتیەکەی لێبکرێت، ئەمجارەشیان هەر لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکە لەم یاریگایە نەکرا.

یوفا بەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوو سێ بەربەستی ئاسایشی لە دەوروبەری یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک داناوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بلیتی یاری کۆتاییان نییە نەتوانن بگەنە هیچ شوێنێکی نزیک یاریگاکە، بۆ ئەوەی کێشەکانی یاریی کۆتایی ساڵی رابردوو لە نێوان لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان دووبارە نەبێتەوە.

یاریگای ئۆڵمپی ئاتاتۆرک بەبۆنەی میوانداریی کردنی یارییەکانی ئۆڵمپیكی 2008 دروستکرا و تێچووەکەشی 140 ملیۆن دۆلارە، بەڵام لە کۆتاییدا یارییەکانی ئۆڵمپیک لە یاریگایە نەکران و چین پێشوازی لە ئۆڵمپیکی ساڵی 2008 کرد.