نزیكه‌ی دوو هه‌زار پۆلیسی هێزی تایبه‌ت بۆ ئیستانبوڵ ره‌وانه كراوه
K24 – هه‌ولێر
پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا، هه‌زار و 800 پۆلیسی هێزی تایبه‌ت بۆ ئیستانبوڵ ره‌وانه كراوه و له شوێنه هه‌ستیار و گرنگه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی به‌ناوی "كۆبرای زرێپوش" و "ئه‌ژده‌ر" له شوێنه هه‌ستیاره‌كان جیگیر كراون.
له شاری ئیستانبوڵ رێوشوێنی حاڵه‌تی نائاسایی گیراوه‌ته به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منییه‌تی ئیستانبوڵ فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ لێدانی هه‌ر جۆره كۆپته‌رێك له ئاسمانی ئیستانبوڵ، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هۆشداری پێ بده‌ن.
رێوشوێنه نائاساییه‌كانی ئیستانبوڵ له كاتێكدا دایه، هێشتا مه‌ترسی مایه و هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی روویدا كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان درابوو.
هێزێكی پۆلیسی توركیا بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ندێ سه‌رباز به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوده‌تای سه‌ربازی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی سه‌بحا گۆكچه‌ن له ئیستانبوڵ، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و هه‌ندێ له سه‌ربازانی بنكه‌كه روویدا.