ئەندامێکی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە سلێمانی بە گوللـە بریندار دەکرێت

شاری سلێمانی
شاری سلێمانی

K24 - سلێمانی:

کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ئەندامێکی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا 'نزیک لە پەکەکە' لەبەردەم بینای رێکخراوەکە تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەکرێت.

ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە لەکاتی دەرچوونی لە بینای رێکخراوەکە، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەی لێدەکرێت و دوو گوللـەی بەردەکەوێت.

دوای تەقەکان، دەستبەجێ لەلایەن ئەندامانی رێکخراوەکەوە کە سەرجەمیان خەڵکی باکووری کوردستانن، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شار دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، بریندارەکە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و ئێستا لەژێر نەشتەرگەریدایە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوکە دەستیپێکردووە و تەواوی کامێراکانی نزیک لە بینای رێکخراوەکە کۆکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە.