سەباح سوبحی: مەرجی فرۆشتنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەسەر هەرێم هەڵدەگیرێت

K24 - هەولێر:
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، هێشتا كێشه و گرفته‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌رده‌وامن. گوتیشی، كێشه‌كان ته‌نیا له مادده‌كانی 13 و 14ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌وره‌تر له‌نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان له مادده‌كانی دیكه‌دا هه‌یه، هەروەها دەشڵێت، مەرجی فرۆشتنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەسەر هەرێم هەڵدەگیرێت.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، کێشە و گرفتەکان تاکو ئێستا ماون، به‌ڵام به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده سیاسییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دیدگاكان زیاتر روون ده‌بنه‌وه و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ریش خێراتر دەبن.
هەروەها راشیگەیاند، زۆربەی پرسەکان رێکەوتنییان لەسەر کراوە، هەروەها ئەو ماددەیە لەسەر هەرێمی کوردستان هەڵگیرا کە دەگوترا ئەگەر 400 هەزار بەرمیل نەفرۆشرێت بە هەرهۆکارێک بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت، بەڵکو جێگرەوەی بۆ دەستنیشانکراوە ئەگەر ئەو نەوتە نەفرۆشرا ئەوا دەدرێتە پاڵاوگەکانی ناوخۆ و ئەو بابەتەش کۆتایی پێهات.
ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا بابەتێک ماوە رێککەوتنی لەسەر بکرێت و چارەسەربکرێت، ئەویش پرسی دانەوەی قەرزەکانی هەرێمی کوردستانە بە بانکی تی بی ئای عێراق، کە حکومەتی عێراقی حەوت ساڵی بۆ دانابوو، بەڵام "بە داخەوە لیژنەی دارایی کردوویانەتە پێنج ساڵ، ئەمەش قوراسییەکی زۆرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان".
ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی کێشەکانی لاینەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر ماددەکان، گوتی، كێشه‌كان ته‌نیا له مادده‌كانی 13 و 14ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌وره‌تر له‌نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان له مادده‌كانی دیكه‌دا هه‌یه، به‌ڵام بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه، به‌شێك له میدیاكان فۆكه‌سی زیاتریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو مادده‌یه.
باسی لەوەشکرد، ئه‌و پابه‌ندبوونه نادهستووریهی له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێندراوه، قابیلی قبووڵ نییه کە دەڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا پشكی پارێزگاكان راسته‌وخۆ به پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌درێت، چونكه ئه‌مه پێشێلكردنی بنه‌مای فیدراڵیه‌ته له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور.
سەباح سوبحی، لەبارەی ماددەی 140 گوتی، تا ئێستا مادده‌ی 140 یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ بتوانێت ئیراده‌ی خۆی له‌و ناوچانه بسه‌پێنێت بۆ نەفت دەرهێنان، تەنیا ئێمە رێککەوتین 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەیان بۆ بنێرین ئەوانیش نابێت رێگربن لەوەی کارەکانی خۆمان لەو ناوچانە بکەین وەک پێشتر.
دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 – 2024 – 2025 ، بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و بە ئامادەبوونی 258 ئەندام دوێنێ پینجشه‌ممه بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تێیدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.
دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواخست و دووباره به‌هۆی نوێژی هه‌ینی، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره دواخرا.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بكات.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵدا دەگاتە 63 تریلیۆن دینار.