خدر مه‌نتك: به‌شێكی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا كراوه جێی قبووڵ نییه

K24 - هەولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ـی حوزه‌یرانی 2023، زه‌نگی چوونه‌ژووره‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025 لێدرا، هاوكات ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له لیژنه‌ی دارایی له‌ناو ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه كرا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوان هێز و فراكسیۆنه جیاجیاكانی عێراق بوو
خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له لیژنه‌ی دارایی له‌ناو ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه كرا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوان هێز و فراكسیۆنه جیاجیاكانی عێراق بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی حكومه‌تی نوێی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كێشانه‌ی له‌ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا دروست بووه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو پێویستی به رێككه‌وتنی نوێی سیاسی هه‌یه، چونكه به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به پێشێلكردنی ده‌ستووره‌وه هه‌یه. جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی ئه‌و گۆڕانكارییانه رازی نییه و قبووڵی ناكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات راكێشانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌یه‌وێ، بودجه به لای خۆیدا رابكێشێت، له كاتێكدا له پرسی بودجه‌دا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بردرێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه نه‌ك رێژه‌ی 10% بدرێته‌وه فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووی به یه‌ك پاكێج به فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه.
دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 – 2024 – 2025 ، بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و بە ئامادەبوونی 258 ئەندام دوێنێ پینجشه‌ممه بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تێیدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.
دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواخست و دووباره به‌هۆی نوێژی هه‌ینی، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره دواخرا.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بكات.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵدا دەگاتە 63 تریلیۆن دینار.