مەحما خەلیل: زیاتر لە 50 ماددەی ناو پرۆژەیاسای بووجە مینرێژکراون، حەلبوسیش د‌رکی بەو راستیە کردووە
K24 - هەولێر:
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای بودجه كه له زیاتر له 60 مادده پێكهاتووه، زیاتر له 50 مادده‌یان مینڕێژكراوان، هەروەها گوتیشی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش دركی به‌و راستییه كردووه و دانی پێدا ناوه.
مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ــی راگەیاند، زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان ره‌تكرده‌وه، كه له لیژنه‌ی داراییه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابوو، چونكه گۆڕانكاری له‌و ره‌شنووسه كرابوو، كه له حكومه‌ته‌وه ره‌وانه‌كرابوو، زۆربه‌ی گۆڕانكارییه‌كانیش ره‌هه‌ندی سزایی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی تێدا بوو.
هەروەها راشیگەیاند، پرۆژەیاسای بودجە زیاتر لە 60 ماددە پێکهاتووە، زیاتر لە 50 ماددەیان مینڕێژکراون. هەروەها گوتیشی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش دركی به‌و راستییه كردووه و دانی پێدا ناوه.
لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، روونیکردەوە، ده‌ستووری عێراق له مادده‌ی 121ـدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به هه‌رێمی كوردستان داوه، كه قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتیشی، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له لیژنه‌ی دارایی كرا، ئامانجێكی سیاسی بوو بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی.
دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 – 2024 – 2025 ، بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و بە ئامادەبوونی 258 ئەندام دوێنێ پینجشه‌ممه بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تێیدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.
دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواخست و دووباره به‌هۆی نوێژی هه‌ینی، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره دواخرا.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بكات.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵدا دەگاتە 63 تریلیۆن دینار.